پاڵەوانی خولی بچووککراوەی کۆلێژەکانی زانکۆی سەلاحەدین
تیپی بچووککراوەی شەش یاریزانی تیپەکەمان پلەی یەکەم بە دەست دەهێنێت
پێنجشەممە ٥-١٢-٢٠٢٤ راگری کۆلێژەکەمان پ.ی.د احمد کۆچەر لە نوسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی لە یاریزانان و راهێنەر بەرپرسی یەکەی وەرزشی کۆلێژەکەمانی کرد کە بەبۆنەی بوونە پاڵەوانی خولی بچووککراوەی کۆلێژەکانی زانکۆی سەلاحەدین سەردانی راگری کۆلێژیان کردبوو
پ.ی.د احمد کۆچەر دوای پیرۆزبایی لە یاریزانەکان و راهێنەران و بەرپرسی یەکەی وەرزشی دەستخۆشی لێکردن و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن لە کارەکانیان.
شایەنی ئاماژە پێکردنە کۆلێژەکەمان لە یاریی کۆتایی توانی بە لێدانی یەکلاکەرەوە لە کۆلێژی یاسا بباتەوە کاتێک یارییەکە بە یەکسانبوون کۆتایی پێهات.









