تاقیکردنەوەکانی کۆتایی سمستەری یەکەم و دووەم (خولی دووەم) لە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان دەستیپێکرد

تاقیکردنەوەکانی کۆتایی سمستەری یەکەم و دووەم (خولی دووەم) لە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان دەستیپێکرد

ئەمڕۆ سێشەممە 2 ـی حوزەیرانی 2026، تاقیکردنەوەکانی کۆتایی سمستەری یەکەم و دووەم (خولی دووەم) لە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان دەستیپێکرد.

بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە، پ.د. احمد کۆچەر راگری کۆلێژ، بە یاوەری پ.د. سەعید نزار سەرۆکی لێژنەی تاقیکردنەوەکان و مامۆستا کاروان حەمەسەعید بەرپرسی تۆمار، هۆڵەکانی تاقیکردنەوەیان بەسەرکردەوە

لەم بەسەرکردنەوەیەدا، راگری کۆلێژ بە ناوی ئەنجومەنی کۆلێژ، سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی لێژنەی تاقیکردنەوەکان و چاودێرانی هۆڵەکان کرد بۆ رەخساندنی کەشێکی گونجاو بۆ قوتابییان. هاوکات دووپاتی کردەوە، کە پێویستە پابەندبوون بە رێنماییە زانستییەکان بەردەوام بێت بۆ ئەوەی تاقیکردنەوەکان بە سەرکەوتوویی بەڕێوە بچن