راگری کۆلێژەکەمان پێشوازی لە وەرزشوانێکی دێرینی شاری هەولێر دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 27-5-2025 پ.ی.د أحمد کۆچەر بە یاوەری پ.ی.د قەهار عەلی و بەشێک لە مامۆستایانی کۆلێژەکەمان پێشوازی لە وەرزشوانی دێرینی شاری هەولێر سەمیر عبدالله کرد لە یاری شەترەنج.
سەردانی بەرێزیان بە مەبەستی پێشکەشکرد کتێبێکی تایبەت بوو بە ژیانی وەرزشی خۆی بە راگری کۆلێژەکەمان، دواتر باسیان لە باردۆخی ئەم وەرزشە کرد لە هەرێمی کوردستان.
لە لای خۆشییەوە پ.ی.د أحمد کۆچەر سوپاسی سەمیر عبدالله کرد بۆ سەردانی کردنی و پێشکەش کردنی کتێبەکەی، ئاماژەی بەوە کرد لە بواری وەرزش بەرێزیان
خزمەتێکی زۆری کردووە، هیوای ئەوەی خواست بەردەوام بێت لەسەر نوسینی ئەم جۆرە کتێبانە لە پێناو ئاشنا کردنی ژیانی وەرزشی خۆی، تا لاوەکان سوود لە ئەزموونی بەرێزیان وەرگرن.









