سێیەمین فستیڤاڵی هەولێر بۆ ئافرەتان – ئێستە دەستپێکرد

سێیەمین فستیڤاڵی هەولێر بۆ ئافرەتان
ئێستە دەستپێکرد

بە ئامادەبوونی دکتۆر ئەحمەد کۆچەر راگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان/ زانکۆی سەڵاحەدین، سێیەمین فستیڤاڵی هەولێر بۆ ئافرەتان، کە زۆربەی یارییە وەرزشییەکان لە خۆ دەگرێت، لە لایەن لێژنەی ئۆڵۆمپی عێراق،

 بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزشی کوردستان و کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان/ زانکۆی سەڵاحەدین ـ هەولێر بەڕێوە دەچێت.