سێیەمین فستیڤاڵی ھەولێر بۆ ئافرەتان بەرێوەدەچێت

سێیەمین فستیڤاڵی ھەولێر بۆ ئافرەتان بەرێوەدەچێت

ئەمڕۆ شەممە 26 ـی نیسانی 2025، بە ئامادەبوونی بەڕێزان د. ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، ئاریان سەڵاحەددین بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان،

د.احمد کۆچەر ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی سەڵاحەددین و نوێنەری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین -ھەولێر

و سەردار ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتی وەرزش و بەختیار فەرهاد جێگری دووەمی لێژنەی ئۆلۆمپی عێراق د.بيداء جێگری سێیەمی لێژنەی ئۆلۆمپیی عێراق و لیلی محمد بەرپرسی لێژنەی یەکسانی لە لێژنەی ئۆلۆمپی عێراق و رۆژگار محمود قادر بەرێوەبەری وەرزشی ھەولێر و بەپرسانی وەرزشی و حزبی ھەولێر ،

 فستیڤاڵی هەولێر بۆ ئافرەتان بەرێوەدەچوو، کە زۆربەی یارییە وەرزشییەکان لە خۆ دەگرێت، لە لایەن لێژنەی ئۆڵۆمپی عێراق، بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزشی کوردستان و کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان/ زانکۆی سەڵاحەدین ـ هەولێر، لە هۆڵی کۆلێژەکەمان بەڕێوە چوو.