مامەڵەی وەرگرتنی بڕوانامەی دەرچوونی قوتابییانی بەکالۆریۆسی
زانکۆی سەڵاحەددین ـ هەولێر مامەڵەی وەرگرتنی بڕوانامەی دەرچوونی قوتابییانی بەکالۆریۆسی کردە ئەلیکترۆنی، دەرچووان دەتوانن بە شێوازی ئەلیکترۆنی داواکاری بۆ بڕوانامەی دەرچوون پێشکەش بکەن.
حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی لە بە ئەلیکترۆنیکردنی کاروباری دام و دەزگاکان دەکات و، لە ئێستەدا ئەم پرۆسەیە لە زانکۆکانیش دەستیپێکردووە، زانکۆی سەڵاحەددین ـ هەولێر بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی پڕۆسەی بە ئەلیکترۆنی کردنی بڕوانامە و پشتگیری دەرچوونی راگەیاندووە.
لەمبارەیەوە، مامۆستا کاروان حەمەسەعید بەرپرسی تۆمار لە کۆلێژەکەمان راگەیاند، پێشوازی لەم هەنگاوە جوانە دەکەین، لە رۆژی یەکشەممە 14 ـی کانوونی یەکەمی 2025 سەرجەم کاروبارەکانی تۆماری گشتی زانکۆی سەڵاحەددین ـ هەولێر بووە ئەلیکترۆنی، دەرچووانی بەکالۆریۆس دەتوانن لە رێگەی مۆبایلەکانیان داوای بڕوانامەی دەرچوون یان پشتگیری دەرچوون بکەن، ئێمەیش وەک یەکەی تۆماری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان، بە هەموو شێوەیەک ئامادەین و لە ئەمڕۆ بەدواوە مامەڵەی دەرچووان بە شێوەی ئەلیکتڕۆنی وەردەگرین.
بۆ زانین، ئەمڕۆ یەکشەممە 14-12-2025 داواکردنی بڕوانامە و پشتگیری دەرچوون بەم سیستەمە دەکەوێتە کار، لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە دەتوانن دەرچووان داواکاری پێشکەش بکەن.
https://certification.su.edu.krd/request










