پاڵەوانیەتی کراوەی هەولێر 2025

پاڵەوانیەتی کراوەی هەولێر 2025

سبەی پێنجشەممە 2025/12/11، لە هۆڵی کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان ـ زانکۆی سەڵاحەدین ـ هەولێر، پاڵەوانیەتی کراوەی تێنسی سەرمێز دەستپێدەکات

پاڵەوانیەتییەکە لە لایەن یەکێتی تۆپی سەرمێزی عێڕاق/ لقی هەولێر بە هەماهەنگی کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان ـ زانکۆی سەڵاحەدین ـ هەولێر بەڕێوەدەچێت. بۆ زانین، یاریزانانی سەرجەم پارێزگەکانی عێڕاق و کوردستان لە ئاستی هەردوو رەگەز و لە هەموو تەمەنە جیاوازەکان، بەشداری لە پاڵەوانیەتییەکە دەکەن، کە لە رێکەوتی 11 بۆ 13 ـی مانگی 12 ـی 2025 بەردەوام دەبێت