کونسوڵی گشتی هیندستان سەردانی کۆلێژەکەمان دەکات

کونسوڵی گشتی هیندستان سەردانی کۆلێژەکەمان دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 14-5-2025 پ.ی.د أحمد کۆچەر راگری کۆلێژەکەمان پێشوازی لە بەڕێز بریجیش کومار کونسوڵی گشتی هیندستان لە کوردستان کرد کە بە یاوەری شاندێک سەردانی کۆلێژەکەمان کردبوو.

لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی وەرزشی کوردستان کرا و باس لە هاوئاهەنگی نێوان کونسوڵی گشتیی و کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان کرا لە ئەنجامدانی هەر چالاکیەکی وەرزشی لە کوردستان.

لە لایەن خۆشیەوە کونسوڵی گشتیی هیندستان لە کوردستان سوپاسی راگری کۆلێژەکەمانی کرد بۆ ئەم پێشوازییە لێیان کراوە، هاوئاهەنگی خۆی بۆ دووپاتکردنەوە.