سێ مامۆستا کۆلێژەکەمان بەشداری پانێڵێکی پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر دەکەن
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10-4-2025 لە شاری هەولێر، لە دووەم رۆژی پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب، سێ مامۆستا کۆلێژەکەمان کە پێکهاتبوون لە
بەڕێزان پ.د. سامان حمد و پ.د.دیار مغدید و پ.ی.د.اواز حمە بەشداریان لە پانێڵێکی وەرزشی کرد بە ناونیشانی ” وەرزش بۆ گەشەپێدان بەرزکردنەوەی گشتگیری تەندروستی و کۆمەڵایەتی” کە لە لایەن پ.ی.د هیوا احمد سەرپەرشتی پانێڵێکە دەکرا و بەڕێوە دەبرا.
لە پانێڵێکە بە ئامادەبوونی بەشێکی زۆری مامۆستایانی کۆلێژەکەمان بە گوێگرتن لە مامۆستایان، باسیان لە رەوشی وەرزشی کوردستان و هەولێر کرد، لە بەرانبەردا راگری کۆلێژەکەمان پ.ی.د أحمد کۆچەر بە ناوی ئەنجوومەنی کۆلێژ و مامۆستایان دەستخۆشی لە هەرسێ مامۆستا کرد
بۆ پێشکەشکردنی ئەم پانێڵە بەشداری کردیان لەم چالاکییە و هیوای ئەوەی خواست بەردەوام بن، بۆ ئەوەی کۆمەڵگە لە گرنگی وەرزش و تەندروستیان ئاگادار بکەنەوە









