سوپاسی و پێزانینی ئاڕاستەی تیپی مامۆستایان

راگری کۆلێژەکەمان سوپاسی پێزانینی ئاڕاستەی تیپی مامۆستایانی کۆلێژەکەمان دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی ئاداری 2025 لە کۆلیژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان بەئامادەبوونی ئەنجومەنی کۆلێژ ؛؛پ.ی.د أحمد کۆچەر بە ناوی ئەنجوومەنی کۆلێژ و مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژەکەمان سوپاسی پێزانینی خۆی ئاڕاستەی دەستەی ڕاهێنەران و یاریزانانی تیپی مامۆستایانی کۆلێژەکەمان کرد، بە بۆنەی بە دەستهێنانی پلەی یەکەمی خولی تۆپی پێی بچووکراوە کۆلێژەکانی زانکۆی سەڵاحەدین، کە لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بۆ سەرجەم کۆلێژەکان کرابۆوە. راگری کۆلێژەکەمان، دوای سوپاسی پێزانینی بە بۆنەی ئەم دەستکەوتە، هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن لە سەرجەم چالاکییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین کە ئەنجام دەدرێت، دەستکەوتەکەیان بە گرینگ بۆ کۆلێژەکەمان وەسف کرد