هاوبەشی لە مەلەوانگە
لەگەڵ دەست پێكردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن 2025-2026 سەنتەری ڕاوێژكاری كۆلیژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەكان لە بەرواری 1-10/ 2025 تاكو 1-5 / 2026 ئۆفەرێكی ناوازە پێشكەشی مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابی زانكۆی سەڵاحەدین دەكات بۆ مەلەوانگەی كۆلیژ بەم شێوەیە: یەكەم/ بەشداری كردنی مانگانە بۆ مامۆستایان وفەرمانبەران تەنها (50،000هەزار دینار) دەبێ. دووەم/ پلیتی ڕۆژانە بۆ مامۆستایان وفەرمانبەران تەنها (5000هەزار دینار) دەبێ. سێ یەم/ پلیتی ڕۆژانەی قوتابیانی زانكۆ تەنها (3000هەزار دینار)دەبێ چوارەم/ بەشداری كردنی مانگانە و پلیتی ڕۆژانەی مامۆستایان و فەرمانبەران و (پلیتی ڕۆژانەی قوتابیان) جگە لە ڕۆژانی (سێ شەممە وهەینی) ڕۆژەكانی تر لە كاتژمێر (4 ئێوارە بۆ 9ی شەو دەبێ)









