یاریی کۆتایی تۆپی پێی بچووکراوە لە نێوان تیپی بچووکراوەی کۆلێژەکەمان و کۆلێژی ئەندازیاری
ئەمڕۆ ٤ی١١ی٢٠٢٥ ڕۆژی سێشەمە، بە ئامادەبوونی هەر یەک لە بەڕێزان پرۆفیسۆر دکتۆر فەرهاد علی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان،.پ.ی.د احمد کۆچەر ڕاگری کۆلێژەکەمان، دکتۆر (ئامانج برادۆستی) بەرپرسی لێژنەی ناوچەی-زانکۆ ، د.شوکر قەرەنی ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری ، پرۆفیسۆر د. سامان حمد بەڕێوەبەری چالاکی وەرزشی ، ئەنجومەنی کۆلێژ و مامۆستایان و فەرمانبەران و بەشێک بەرچاو لە قوتابیان، یاریی کۆتایی تۆپی پێی بچووکراوە لە نێوان تیپی بچووکراوەی کۆلێژەکەمان و کۆلێژی ئەندازیاری بەڕێوەچوو
کاتی ئاسایی یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی پێهات ، دواتر بە لێدانی یەکلاکەرەوە تیپی پاڵەوان دیارییکرا، تیپی بچووکراوەی کۆلێژەکەمان بوونە پالەوانی خولەکە.له کۆتایدا راگری کۆلێژەکەمان بە ناوی ئەنجومەنی کۆلێژ سوپاس و دەستخۆشی لە بەرپرسی یەکەی وەرزش و راھێنەر و یایزانان کرد ھیوا خواست ھەمیشە سەرکەوتوو بن لە گشت پاڵەوانیەتیەکان









