فێرگەی زانکۆ خولێکی نوێی تێنسی سەر زەوی بۆ منداڵان دەکاتەوە

فێرگەی زانکۆ خولێکی نوێی تێنسی سەر زەوی بۆ منداڵان دەکاتەوە

لە چوارچێوەی چالاکییە وەرزشییە بەردەوامەکانیدا، لێژنەی راوێژکاری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان، بە هاوکاری ستافی شارەزای فێرگەی زانکۆ، خولێکی فێربوونی یاری تێنسی سەر زەوی بۆ منداڵان دەکاتەوە.

ئەم خولە، کە لە ژێر سەرپەرشتی مامۆستا و راهێنەری پسپۆر و بە بەکارهێنانی رێگەی زانستی نوێ بەڕێوە دەچێت، تایبەتە بە تەمەنی 6 ساڵ و بەرەو سەرەوە، ئامانجی خولەکە گەشەپێدانی بەهرەی منداڵان و ئاشناکردنیانە بە بنەماکانی ئەم یارییە لە ژینگەیەکی ئەکادیمییدا.

رۆژی چوارشەممە 20 ـی ئایاری 2026، وەک دەستپێکی ناونووسین دیاریکراوە و خوازیاران دەتوانن بۆ ناونووسین سەردانی کۆلێژ بکەن، یان بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پێوەندی بە ژمارە مۆبایلی 07504731872 بکەن