دەستپێکی تاقیکردنەوەکانی سمستەری دووەم لە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان
ئەمڕۆ شەممە 2026/05/09، تاقیکردنەوەکانی سمستەری دووەم (خولی یەکەم) لە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان دەستیپێکرد. بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە، پ.د. احمد کۆچەر راگری کۆلێژ، بە یاوەری پ.د. سەعید نزار سەرۆکی لێژنەی تاقیکردنەوەکان و مامۆستا کاروان حەمەسەعید بەرپرسی تۆمار، هۆڵەکانی تاقیکردنەوەیان بەسەر کردەوە. لەو بەسەرکردنەوەیەدا، راگری کۆلێژ بەناوی ئەنجومەنی کۆلێژ، دەستخۆشی لە لێژنەی تاقیکردنەوەکان و چاودێرانی هۆڵەکان کرد بۆ رێکخستنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ قوتابیان. هەروەها جەختی لەسەر پەیڕەوکردنی رێنماییە زانستییەکان کردەوە بۆ ئەوەی ئەم سمستەرە بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێ بێت









