راگرایەتی کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان پیرۆزبایی لە د. ئامانج مەحموود دەکات
بەبۆنەی دەرچوونی فەرمانی زانکۆیی تایبەت بە بەرزکردنەوەی پلەی زانستی، پ.د. احمد کۆچەر راگری کۆلێژەکەمان، بە ناوی راگرایەتی کۆلێژ، ئەنجومەنی کۆلێژ، سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی د. ئامانج مەحموود مامۆستای کۆلێژەکەمان دەکات، بەبۆنەی بەرزکردنەوەی پلەی زانستییەکەی بۆ پڕۆفیسۆری یاریدەدەر. راگری کۆلێژ، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی قووڵی خۆی بۆ ئەم دەستکەوتە زانستییە نوێیە، هیوای بەردەوامی، سەرکەوتن و گەیشتن بە پلەی بەرزتر بۆ بەڕێزیان دەخوازێت، بۆ ئەوەی هەمیشە لە خزمەتکردنی زانست و لایەنی پەروەردەیی و وەرزشییدا پێشەنگ بێت










