له چوارچێوهی پڕۆژەی سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەدین بۆ پاراستن و جوانترکردنی ژینگەی زانکۆ لە ژێر دروشمی لە پێناو ژینگەیەکی تەندروستتر، ئەنجومەنی زانکۆ قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکەی بە چاندنی 3000 سێ هەزار دار
هاوتەریب لەگەڵ ئەم راسپاردە و ئاراستە ژینگەییە، ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی 20 ـی ئایاری 2026، کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان بە سەرپەرشتی پ.د. احمد کۆچەر راگری کۆلێژ، هەڵسا بە دەستپێکردنی هەڵمەتێکی فراوانی چاندنی نەمام، گوڵ و گوڵزار لە نێو حەوشە و باخچەکانی کۆلێژدا، ئەم هەنگاوە بە مەبەستی زیادکردنی رووبەری سەوزایی، جوانترکردنی ژینگەی فێرکاری و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری ژینگەیی لە نێو قوتابییان و ستافی کۆلێژدا ئەنجام درا.
ئەم هەڵمەتە ژینگەییە بەردەوامی دەبێت و بۆ ماوەی یەک هەفتە بە سەرپەرشتی راگرایەتی کۆلێژ و بە هەماهەنگی لەگەڵ لێژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە بەڕێوە دەچێت، تاوەکو کۆلێژەکەمان هاوشانی کۆلێژەکانی دیکەی زانکۆ بێتە بەشێکی کاریگەر لە سەرخستنی ئەم پڕۆژە نیشتمانی و تەندروستە









