حەوتەمین کۆنفراسی تۆێژینەوەی دەرچوون و پۆستەری ئەکادیمی قوتابیانی قۆناغى چوارەم بەرێوەدەچێت
بەئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژەکەمان بەرێز پ.ی.د أحمد کۆچەر بەیاوەی ئەنجومەنی کۆلێژ و لێژنەی بالای توێژینەوەی زانستی ومامۆستایانی کۆلێژەکەمان
لە هۆلى کۆلێژەکەمان حەوتەمین کۆنفڕاسی گفتگۆی توێژینەوەی دەرچوون و پۆستەری قوتابیانی قۆناغى چوارەمی کۆلێژکەمان بەرێوەچوو،
سەرەتا راگری کۆلێژ پ.ی.د احمد کۆچەر گرنگی ئەم جۆرە کۆنفراسەی بەئامادەبووان ڕوون کردەوە و دوپاتی کردەوە ئامادەکردنی قوتابیان یەکێکە لە سەخترین پیشەکان،
ئەم جۆرە پرۆژانە دەبێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی ببیت بە مامۆستایەکی سەرکەوتوو دوارۆژێکی گەش بۆ قوتابیان، لە کۆتایی سوپاسی سەرجەم سەرپەرشتیارانی توێژینەوە و پۆستەرەکانی لێژنەی گفتوگۆی کرد.









