کۆتایی بە چالاکییەکانی ئەم وەرزەی خوێندنی کۆلێژەکان دێت

کۆتایی بە چالاکییەکانی ئەم وەرزەی خوێندنی کۆلێژەکان دێت

ئەمڕۆ ٢٤/٤/٢٠٢٥ لە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکانی زانۆی سەلاحەدین، بە ئامادەبوونی راگری کۆلێژ و ئەنجوومەنی کۆلێژ و بەشێک لە مامۆستایان و قوتابیانی کۆلێژەکەمان

کۆتایی بە چالاکیەکانی وەرزی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ هات کە پێکهاتبوون لە یاریی تۆپی دەستی کچان و تۆپی دەستی کوڕان و تۆپی باسکەی کوڕان و تۆپی باسکەی کچان.

ئەمڕۆ لە یاریی کۆتایی تۆپی باسکەی کچان قۆناغی یەکەم و دووەم یاریی کۆتایی پاڵەوانێتیەیەیان ئەنجامدا،

قۆناغی دووەم تۆپی باسکەی کچان توانیان پلەی یەکەم بە دەستبهێنن، تیپی تۆپی باسکەی کوڕان لە یاریی کۆتایی قۆناغی دووەم و سێیەم بە یەک گەیشتن و قۆناغی دووەم توانیان پلەی یەکەم بە دەست بهێنن.

پ.ی.د احمد کۆچەر خەڵاتی دوای دابەشکردنی خەڵات بەسەر براوەکان، پیرۆزبایی لە سەرجەم براوەکان کرد و سوپاسی لێژنەی رێکخەرانی چالاکییەکان کرد لە بەرانبەر بەڕێوەبردن و رێکخستنی پاڵەوانێتیەکان،

 دواتر سوپاسی تایبەتی سپۆسنەری ئەمساڵی چالاکییەکانی کۆلێژەکەمان کرد کە ئەپلیکەیشنی وەرزشی شوتمۆب بوو، هیوای بەردەوامی بۆ خواستن لەم چالاکیانە.

لە کۆتایی لە لایەن مامۆستایانی کۆلێژەکەمان مێدالیا و خەڵاتی یەکەم و دووەم بەسەر سەرجەم تیپەکان دابەشکرا.

ئەپلیکەیشنی شوتمۆب، یەکەمین ئەپلیکەیشنی وەرزشیە لە کوردستان و عێراق تایبەت بە هەواڵ زانیاری وەرزشی ناوخۆی و جیهانی.