دەستپێکی قۆناغێکی نوێ؛ وێنەی یادگاری خولی 28 ـی دەرچووانی کۆلێژەکەمان

دەستپێکی قۆناغێکی نوێ؛ وێنەی یادگاری خولی 28 ـی دەرچووانی کۆلێژەکەمان

لە کەشێکی پڕ لە شادی و ئومێددا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 23 ـی نیسانی 2026، قوتابییانی قۆناغی چوارەمی کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین ـ هەولێر، وێنەی یادگاری دەرچوونیان گرت. ئەم مەڕاسیمە بە ئامادەبوونی پ.د. احمد کۆچەر راگری کۆلێژ و ئەنجومەنی کۆلێژ و بەشێک لە مامۆستایان رێکخرا، وەک یادگارییەک بۆ کۆتاییهێنان بە چوار ساڵ لە هەوڵ و کۆشش

​لە پەراوێزی ئەم رۆژەدا، راگری کۆلێژ بە ناوی ئەنجومەنی کۆلێژ، پیرۆزبایی ئاراستەی قوتابیان کرد و رایگەیاند: “هیوای سەرکەوتنی بەردەوام بۆ قوتابییانمان دەخوازین و ئومێدەوارین وەک مامۆستایەکی پسپۆڕ و وەرزشکار، خزمەتێکی شایستە بە وڵاتەکەیان بکەن و، هەمیشە ناوی کۆلێژەکەیان بە بەرزی رابگرن”

​جارێکی تر پیرۆزبایی لە سەرجەم قوتابییانی خولی 28 ـی کۆلێژەکەمان دەکەین، هیوای داهاتوویەکی گەش و پڕ لە دەستکەوتیان بۆ دەخوازین