بەشداری کردنی مامۆستایەکی کۆلێژەکەمان لە لێژنەی تاوتوێکردنی تێزێکی دکتۆرا لە زانکۆی موسەننا
لە چوارچێوەی چالاکییە زانستییەکان و پەرەپێدانی پەیوەندییە ئەکادیمییەکانی نێوان زانکۆکانی عێراق، پ.د. عوزێر سەعدی ئیسماعیل، مامۆستا لە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین ـ هەولێر، وەک ئەندامی لێژنەی تاوتوێکردنی تێزێکی دکتۆرا لە زانکۆی موسەننا دەستنیشان کرا.
تێزەکە بە ناونیشانی: (دور الجينات التنظيمية والتألق التنظيمي في الأداء العالي للأندية الرياضية الممارسة للعبة الكرة الطائرة)، کە لەلایەن قوتابی (مەیسەم جیهاد فەهد) پێشکەش کرابوو، لە رێکەوتی 22 ـی نیسانی 2026 لە زانکۆی موسەننا تاوتوێ کرا.
بەشداری کردنی پ.د. عوزێر سەعدی لەم لێژنە زانستییەدا، نیشانەی متمانەی زانکۆکانی عێراقە بە ئاستی زانستی و پسپۆڕی مامۆستایانی کۆلێژەکەمان، بە تایبەت لە بواری “کارگێڕی وەرزشی”دا، هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتر بۆ بەڕێزیان دەخوازین.









