سوپاس و پێزانین
ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/11/26، بە ئامادەبوونی پ.ی.د. احمد کۆچەر راگری کۆلێژەکەمان و هەریەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێژ، پ.ی.د. قەهار احمد یاریدەدەری راگر و، مامۆستا کاروان حەمەسەعید بەرپرسی تۆمار، بە بۆنەی بە دەستهێنانی پلەی یەکەم لە پاڵەوانیەتی فوتساڵی کوڕان لەسەر ئاستی کۆلێژەکانی زانکۆی سەڵاحەدین، لە لایەن راگری کۆلێژەکەمان سوپاس و پێزانین ئاراستەی هەریەک لە پ.د. ئالان قادر راهێنەری تیپی فوتساڵی کوڕانی کۆلێژەکەمان و، سەرجەم یاریزانانی تیپەکە کرا









