مەڕاسیمێکی تایبەت بۆ پێشوازییکردن لە قوتابییانی قۆناغی یەکەم
ئەمڕۆ سێشەممە 2025/11/25، لە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان ـ زانکۆی سەڵاحەدین – هەولێر، مەڕاسیمێکی تایبەت بۆ پێشوازییکردن لە قوتابییانی قۆناغی یەکەمی ساز کرا.
مەڕاسیمەکە بە ئامادەبوونی دکتۆر احمەد کۆچەر راگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان، لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێژ بەڕێوەچوو، لە کەشێکی خۆشدا، پیرۆزبایی لە قوتابییانی نوێ کرا بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی تازە لە خوێندنیان.
لە کۆتایی مەڕاسیمەکەدا، دکتۆر احمەد کۆچەر و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێژ، بەخێرهاتن و پێشوازییان لە قوتابییان کرد، هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواخستن









