سیمینارێکی زانستی لەسەر ستراتیژییەکانی فێربوونی چالاک بەڕێوەچوو

سیمینارێکی زانستی لەسەر ستراتیژییەکانی فێربوونی چالاک بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ یەکشەممە 15/02/2026، لە چوارچێوەی چالاکییە زانستییەکانیدا، لێژنەی دڵنیایی جۆری بەش لە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان ـ زانکۆی سەڵاحەدین ـ هەولێر، سیمینارێکی زانستی بۆ مامۆستا (هێژا حامد) لەژێر ناونیشانی: (ستراتیژییەکانی فێربوونی چالاک لە شێوازی قوتابی ـ سەنتەردا) رێکخست

​سیمینارەکە بە سەرپەشتی پ.د. (احمد کۆچەر) راگری کۆلێژ و، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە مامۆستایان و قوتابییان لە هۆڵی دکتۆر ثائر ئەنجامدرا.

لە سیمینارەکەدا، تیشک خرایە سەر گرنگی ستراتیژییەکانی فێربوونی چالاک و چۆنیەتی جێبەجێکردنیان بە شێوازێک، کە قوتابی ببێتە چەقی پرۆسەی فێربوون. لە کۆتاییشدا بە سەرنج و پرسیارەکانی ئامادەبووان، بابەتەکە دەوڵەمەندتر کرا