سیمینارێکی زانستی بە ناونیشانی (گرنگی بەکارهێنانی یونیکۆد لە زمانی کوردیدا)
لە چوارچێوەی چالاکییە زانستییەکانی لێژنەی دڵنیایی جۆری بەش لە کۆلێژەکەمان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026/02/12، بە سەرپەرشتی (پ.د. احمد کۆچەر) راگری کۆلێژ و، بە ئامادەبوونی ئەنجومەنی کۆلێژ و ژمارەیەک لە مامۆستایانی پسپۆڕ، سیمینارێکی زانستی بۆ (د. ساکار کەمال) لە هۆڵی (د. ثائر) بەڕێوەچوو
سیمینارەکە لەژێر ناونیشانی “گرنگی بەکارهێنانی یونیکۆد لە زمانی کوردیدا” پێشکەشکرا، کە تێیدا پێشکەشکار بە وردی تیشکی خستە سەر بایەخی ئەم سیستمە جیهانییە بۆ پاراستنی ناسنامەی زمانی کوردی لە سەردەمی تەکنەلۆژیا و ئینتەرنێتدا









