سێ مامۆستاى كۆلێژه‌كه‌مان پلەی زانستی‌یان به‌رزكرایه‌وه
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 18-12-2025، به ئاماده‌بوونى پ.ى.د. احمد كۆچه‌ر راگرى كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى جه‌سته‌یی و زانسته وه‌رزشییه‌كان و ئه‌نجومه‌نى كۆلێژ، پله‌ى زانستى سێ مامۆستای كۆلێژه‌كه‌مان بەرزکرایەوە
پ.ى.د. ته‌حسین عه‌لى ئیسماعیل پسپۆڕى (كارگێڕى وه‌رزشى) پله‌ى زانستی لە پڕۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر به‌رزكرایه‌وه بۆ پله‌ى پڕۆفیسۆر.
د. احسان ا‌لدین عوسمان عه‌بدوڵڵا پسپۆڕى (مه‌شقزانى) پله‌ى زانستی لە مامۆستا به‌رزكرایه‌وه بۆ پله‌ى پڕۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر.
د. سامان مەغدید عەبدوڵڵا پسپۆڕى (پێوانە و هەڵسەنگاندن) پله‌ى زانستی لە مامۆستا به‌رزكرایه‌وه بۆ پله‌ى پڕۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر.
به ناوى راگرایه‌تى كۆلێژ و ئه‌نجومه‌نى كۆلێژ و سه‌رجه‌م مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابییان، پیرۆزباییان لێده‌كه‌ین، هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین









