بەرگی دووەم، ژمارە (2) ـى گۆڤارى زانکۆ بۆ زانستە وەرزشییەکان بۆ ساڵی 2025 بڵاوکرایەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 2025/12/22، بە پاڵپشتى پ.ى.د. (احمد کۆچەر) راگرى کۆلێژى پەروەردەى جەستەیى و زانستە وەرزشییەکان، بەرگی دووەم، ژمارە (2) ـى گۆڤارى زانکۆ بۆ زانستە وەرزشییەکان بۆ ساڵی 2025 بڵاوکرایەوە.
ئەم گۆڤارە، مینبەرێکى زانستییە بۆ بڵاو کردنەوەى توێژینەوەى زانستى بۆ پسپۆڕییە جیاجیاکان، کە لە لایەن کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان ـ زانکۆی سەڵاحەدین ـ هەولێر دەردەچێت.
بۆ زانین، ئەم گۆڤارە یەکەم گۆڤارى زانستى وەرزشییە لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان، پ.ی.د توانا محەمەد عەلی مامۆستا لە کۆلێژەکەمان، سەرنووسەری گۆڤارەکەیە.
بۆ خوێندنەوەی ژمارە 2 ـی گۆڤاری زانکۆ، کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە.
https://zancojournal.su.edu.krd/ind…/ZJPESS/issue/view/123









