ماستەرنامەیەک لە بواری فسیۆلۆژیای راهێنان لە کۆلێژەکەمان گەنگەشە کرا

ماستەرنامەیەک لە بواری فسیۆلۆژیای راهێنان لە کۆلێژەکەمان گەنگەشە کرا

لە چوارچێوەی چالاکییە زانستییەکانی بەشی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە کۆلێژەکەمان، ئەمڕۆ سێشەممە 2026/04/14، بە ئامادەبوونی (پ.د. احمد کۆچەر) راگری کۆلێژ و (پ.ی.د. مەریوان شەفیق) سەرۆک بەش و (پ.د. عەلی حوسێن) لێپرسراوی خوێندنی باڵا،

تاوتوێی ماستەرنامەی قوتابی (سارە جاسم ستار) لە ژێر ناونیشانی: (تأثير عصير الشمندر في الأكسدة وبعض مضادات الأكسدة والضرر العضلي بعد الجهد الهوائي واللاهوائي) لە هۆڵی دکتۆر ثائر عبدالاحد ئەنجامدرا

لێژنەی تاوتوێکردن لەم بەڕێزانە پێکهاتبوون

پ.د. محەمەد تۆفیق عوسمان/ سەرۆکی لێژنە (زانکۆی موسڵ)

پ.د. سامان حەمەد سلێمان/ ئەندام (زانکۆی سەڵاحەدین ـ هەولێر)

پ.د. کانی حەمید سادق/ ئەندام (زانکۆی سلێمانی)

پ.د. دیار مەغدید ئەحمەد/ ئەندام و سەرپەرشتیار (زانکۆی سەڵاحەدین ـ هەولێر)

دوای گفتوگۆیەکی زانستی ورد و خستنەڕووی تێبینییەکان، لێژنەی تاوتوێکردن بڕیاریدا بە پەسەندکردنی ماستەرنامەکە بە پلەی (مستوفی)

لە کۆتاییشدا، راگری کۆلێژ سوپاس و پێزانینی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی لێژنەکە کرد و، پیرۆزبایی لە قوتابی ناوبراو کرد