سیمینارێکی زانستی گرنگ لە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان ئەنجام درا

سیمینارێکی زانستی گرنگ لە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان ئەنجام درا

(Online)ئەمشەو، شەممە 2026/04/04، لیژنەی دڵنیایی جۆری بەش لە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین – هەولێر، هەڵسا بە ئەنجامدانی سیمینارێکی زانستیی گرنگ بە شێوەی ئۆنلاین

​سیمینارەکە لەژێر ناونیشانی:

“Differences Between Parametric and Non-Parametric Statistics”

(جیاوازییەکانی نێوان ئاماری پارامەتری و ناپارامەتری)

​لە لایەن بەڕێز (م. بدران جەوهەر قادر) پێشکەش کرا، لەم چالاکییە ئەکادیمییەدا، بە وردی تیشک خرایە سەر بنەما زانستییەکانی شیکردنەوەی ئاماری و جیاوازیی نێوان تاقیکردنەوە ئامارییەکان لە توێژینەوە وەرزشییەکاندا، کە بابەتێکی سەرەکی و پێویستە بۆ توێژەران و قوتابیانی خوێندنی باڵا.

بەڕێوەچوو و تێیدا ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و پسپۆڕان بەشدار بوون.، ​(Google Meet) سیمینارەکە لە رێگەی پلاتفۆرمی

بوو (Quality Education)ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی بەدیهێنانی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام و دڵنیایی جۆری

کە کۆلێژەکەمان هەمیشە کار بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستیی مامۆستایان و قوتابیان دەکات