نازناوی زانستی

نازناوی زانستی بە سێ مامۆستای کۆلێژەکەمان دەبەخشرێت

ئه‌مڕۆ سێ شەمە ١٧ی ٦ی ٢٠٢٥ لە کۆلیژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان نازناوی زانستی بۆ هەر سێ مامۆستای کۆلێژەکەمان ( پ.د.بسیم عيسی يونس ) و ( پ.د.عمر مجيد اغا ) له‌ پله‌ی “پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر” بۆ پله‌ی “پڕۆفیسۆر” وه (پ.ی.د.فريد فؤاد رشيد ) لە مامۆستا بۆ پرۆفسۆری یاریدەدەر بەرز کرایەوە.

راگری کۆلێژەکەمان( پ.ی.د. احمد کۆچەر ) بە ئامادەبوونی ئەنجومەنی کۆلێژ “ راگری کۆلێژ بە ناوی ئەنجومەنی کۆلێژ و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی خۆشەویست گەرمترین پیرۆزبایی لە هەریەکە لە پرۆفیسۆر ( پ.د. بسیم عيسی يونس ) و ( پ.د. عمر مجيد اغا )و ( پ.ی.د.فريد فؤاد رشيد)کرد، بە بۆنەی بەرزکردنەوەی پلەی زانستیان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن بۆ خزمەتکردنی زانست و کۆلێژەکەمان