ناساندنی کتێبی ( وەرزش و گەشەی هەرێمی کوردستان)

ناساندنی کتێبی ( وەرزش و گەشەی هەرێمی کوردستان)

ئەمڕۆ چوارشەممە 18-6-2025، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەرزش، مەراسیمی ناساندنی کتێبی ( وەرزش و گەشەی هەرێمی کوردستان)بەڕێوەچوو، کە لە لایەن دکتۆر دیار تەیب بەرواری بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەرزش نوسراوە.

پ.ی.د أحمد کۆچەر باسی لە گرنگی و بایەخی ئەم کتێبەی دکتۆر دیار کرد، کە بە وردی باس لە شێواز و میکانزم و چۆنیەتی گەشەی وەرزش لە کوردستان دەکات. هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە کارەکانی و هیوای ئەوەی خواست لەسەر ئەم جۆرە بەرهەمانە بەردەوام بێت، پاڵپشتی و پشتیوانی کۆلێژەکەمانی بۆ دووپاتکردەوە.

هەر لە مەراسیمەکەدا، دکتۆر دیار تەیب بەرواری نووسەری کتێب، باسی لە ناوەڕۆکی کتێبەکەی کرد، ئامانجی سەرەکی لە نووسینی ئەم پەرتووکە روونکردەوە، هەروەها چۆنیەتی پێشخستنی وەرزشە لە کوردستان بە پلان و بەرنامە باس کرد. لە درێژەی قسەکانیدا سوپاسی کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان ـ زانکۆی سەڵاحەدینی کرد لە بەرانبەر ئەو هاوکارییە لە کاتی سوود وەرگرتن سەرچاوە و کتێبە وەرزشییەکان لە کۆلێژی پەروردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین.

لە کۆتایی مەراسیمەکە، بە واژووی نووسەر دکتۆر دیار کتێبی وەرزش و گەشەی هەرێمی کوردستان پیشکەش بە راگری کۆلێژەکەمان کرا.