پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێزی کۆلێژ ئەنجام درا

پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێزی کۆلێژ ئەنجام درا

دوێنێ سێشەممە 17/02/2026، لە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان ـ زانکۆی سەڵاحەدین ـ هەولێر، چالاکییەکی تۆپی سەرمێزی کراوە بۆ سەرجەم قوتابیانی قۆناغە جیاوازەکان بەڕێوەچوو، چالاکییەکە بە بەشداری 28 قوتابی کوڕ و 8 قوتابی کچ، بە سەرپەرشتی پ.د. احمد کۆچەر راگری کۆلێژ و بە ئامادەبوونی پ.ی.د. مەریوان شەفیق سەرۆک بەش و، پ.ی.د. قەهار عەلی یاریدەدەری راگری کۆلێژ ئەنجام درا.

​ئەنجامی کێبڕکێکان لەسەر ئاستی کوڕان بەمشێوەیە بوو:

​پلەی یەکەم: ئارێز ئاری ـ قۆناغی دووەم

​پلەی دووەم: سەفوان عەبدولستار ـ قۆناغی چوارەم

​:لەسەر ئاستی کچانیش ئەنجامەکان بەمشێوەیە بوون

​پلەی یەکەم: ریشما رەشید ـ قۆناغی سێیەم

​پلەی دووەم: یوسرا ئیبراهیم ـ قۆناغی سێیەم

​ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/02/18، لە لایەن راگری کۆلێژ، پێشوازی لە سەرپەرشتیارانی پاڵەوانێتییەکە و مامۆستایانی ناوبژیوان و قوتابییە سەرکەوتووەکان کرا و، خەڵات و رێزلێنانیان پێ بەخشرا.