کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان ئامادەکارییەکان بۆ خوێندنی ئۆنلاین دەستپێدەکات

کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان ئامادەکارییەکان بۆ خوێندنی ئۆنلاین دەستپێدەکات

لە ژێر رۆشنایی بڕیاری دوایین کۆبوونەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەبارەت بە خوێندنی ئۆنلاین و دیجیتاڵی، ئەمڕۆ دووشەممە 30 ـی ئاداری 2026 کۆبوونەوەیەکی تایبەت لە کۆلێژەکەمان بەڕێوەچوو.

​کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی پ.د. احمد کۆچر، راگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان، و بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێژ و سەرۆکی بەشی تەکنەلۆژیای زانیاری (IT) ئەنجام درا.

تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان تەرخانکرا بۆ:

​داڕشتنی پلانی خێرا: دانانی میکانیزمی گونجاو بۆ گواستنەوەی پڕۆسەی خوێندن لە ناو پۆلەوە بۆ ناو پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان.

​ئامادەکاری تەکنیکی: راسپاردنی بەشی IT بۆ دابینکردنی پشتگیری تەکنیکی پێویست بۆ مامۆستایان و قوتابییان تاوەکو پڕۆسەکە بێ گرفت بەردەوام بێت.

​خوێندنی وەرزشی و ئۆنلاین: گونجاندنی بابەتە تیۆری و پراکتیکییەکان بە جۆرێک کە لەگەڵ دۆخی ئێستەی هەرێمی کوردستان بگونجێت.

​لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجومەنی کۆلێژ دڵنیایی دایە قوتابییان، کە سەرجەم ئامادەکارییەکان تەواو کراون و لە رێگەی پلاتفۆڕمە فەرمییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین پەیوەندی بەردەوام دەبێت بۆ دەستپێکردنەوەی وانەکان بە شێوازی ئۆنلاین