پاڵەوانێتی تۆپی پێی دیپلۆماسی

پاڵەوانێتی تۆپی پێی دیپلۆماسی

لە چوارچێوەى هەمەهانگى کۆلێژەکەمان لەگەڵ دامەزراوە حکومىەکان بەسەر پەرشتى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەى هەرێمى کوردستان بە بەهەمەهانگى زانکۆى سەلاحەدین-هەولێر

بەئامادەبوونى بە ئامادەبوونی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەفین موحسین دزەیی بەرپرسی و بەرپرسانى حکومى و حزبی ڕیکەوتى  (04-06-2025)کات ژمیر (6:00)ى ئێوارە

یارى کۆتایى پاڵەوانیەتى باڵيۆزخانەکان لەسەر یاریگاى کۆلێژى پەروەردەى جەستەیى و  زانستە وەرزشییەکان بەڕێوە چوو

لە نێوان هەردوو تیپی (کونسوڵگەری گشتی تورکیا و کونسوڵگەری گشتی ئوردن) لە کەشێکی دۆستانەدا یارییان کرد و لە ئەنجامدا، تیپی تۆپی پێی تورکیا بووە پاڵەوانی پاڵەوانێتیەکە

ئەم پاڵەوانیتیە بۆساڵى دووەمە بە شدارى (15) تیپ لە نێوان دیپلۆماتکارو ستافی کونسوڵگەرییەکان ئەم پاڵەوانەتییە ساز دەکات، ماوەى ٢٠ ڕۆژی خایاند

لە کۆتایى ڕێوڕەسمەکە بەرێز سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سوپاسی سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەدین-هولێر، و کۆلیژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی کرد لەبەرامبەر هاوکارى وسەرخستنی ئەم پاڵەوانەتییە