ڕێوڕەسمی پاڵەوانە جیاجیاکانی کوردستان

راگری کۆلێژەکەمان لە ڕێوڕەسمی پاڵەوانە جیاجیاکانی کوردستان بەشدار دەبێت

ئەمڕۆ دووشەممە 2-6-2025 لە هۆڵی میدیا بە ئامادەبوونی ئاریان سەڵاحەددین بریكاری وەزارەتی رۆشنبیری، نوێنەری وەزیری رۆشنبیری، سەردار ئیسماعیل بەرێوەبەری گشتی وەرزش و ئەمینداری گشتیی لیژنەی ئۆڵمپیی هەرێمی كوردستان، نوێنەری پارێزگای هەولێر و ڕۆژگار مەحموود بەڕێوەبەری وەرزشی هەولێر و ژمارەیەك بەڕێوەبەر و بەرپرسی دیكەی وەرزشی رێوڕەسمی خەڵاتکردنی 68 وەرزشوانی تاک و کۆمەڵ بەڕێوەچوو.

بە راسپاردەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رێزدار مەسرور بارزانی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش وەجبەی دووەمی وەرزشوانە پاڵەوانەكانی كوردستانی خەڵات كرد، كە لە ئاستی جیهانی و ئاسایی و عەرەبی و عێراقدا پلەكانی یەكەم، دووەم و سێیەمیان بەدەستهێناوە.

هەر لە رێوڕەسمەکەدا، دەستاودەستكردنی ئەرکی سەرۆك و ژمارەیەك لە ئەندامانی یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان بەڕێوەچوو ، كە تێیدا سەڵاحەدین سیامەند وەك سەرۆكی نوێی تۆپی پێی كوردستان لە شوێنی تاریق عەبدولڕەحمان دەستبەكار بوو، جگە لە ژمارەیەك ئەندامی دیكە لە یەكێتییەكە، كە شوێنی هاوكارەكانیان دەگرنەوە.

لە لایەن خۆیەوە پ.ی.د أحمد کۆچەر پیرۆزبایی لە سەرجەم وەرزشوانان کرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن، دەستخۆشی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ دابینکردنی پاڵپشتی دارایی و خەڵات بەسەر پاڵەوانان. هەروەها پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی سەلاحەدین سیامەند سەرۆکی تازەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کرد، کە لە شوێنی تارق عەبدولڕەحمان دەست بەکار دەبێت، پاڵپشتی خۆی بۆ دووپاتکردەوە.