کۆبونەوەیەکی گرینگی مامۆستایانی کۆلێژەکەمان بۆ وەرزی تازەی خوێندن
ئەمڕۆ سێشەممە 9-9-2025 بە ئامادەبوونی پ.ی.د أحمد کۆچەر راگری کۆلێژەکەمان پ.ی.د.مریوان شەفیق طاهر سةرۆك بەش و پ.ی.د.بڵند نجاة علي برياردەری بەش و سەرجەم مامۆستایان کۆبوونەوەیەکی گرینگ لە نێوان ئەنجومەنی کۆلێژ و سەرجەم مامۆستایان بۆ ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێی خوێندن ساز کرا
راگری کۆلێژەکەمان لە سەرەتای قسەکانیدا سوپاسی سەرجەم مامۆستایان کرد کە لە ماوەی ڕابردوودا توانیان بەوپەڕی دڵسۆزی و وەفاداریان، نەیانهێشت پرسی خوێندن بەکی بکەوێت و بەردەوام بوون هەوڵەکانیان، بە ئێستاش لەگەڵ بوونی ئەم بارودۆخە بەردەوامن لە هەوڵەکانیان.
دواتر پ.ی.د مەریوان شەفیق سەرۆکی بەش باسی لە ڕێنماییەکانی وەرزی تازەی خوێندن کرد، هەموو رێنماییەکانی بۆ مامۆستایان شیکردەو و گوێی لە ڕاوبۆچوونی مامۆستایان گرت بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی خوێندن لە کۆلێژەکەمان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ .









