کۆتا رۆژی وۆرکشۆپی بۆ خولی ڕاهێنانی سیستەمی بەڕێوەبردنی فێربوون لە لایەن دوو مامۆستای کۆلێژەکەمان بەرێوەدەچێت
دوای کۆتایی ھاتنی وۆرکشۆپ بۆ خولی راھێنان (LMS zanko)کە بە بەشداری ھەردوو مامۆستای کۆلێژەکەمان (پ.ی.د.ئارام خضر محمد ) و (م.ى.كاروان حمەسعيد حمەشریف) بەشێوەیەکی تێر و تەسل بۆ مامۆستایان و ستافی بەرێوەبردنی (LMS zanko) بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی بۆ ئامادەبووان روون کراوە کە لە لایەن مامۆستایانی راھێنراو باسکرا،
ئەم وۆرکشۆپە بە ئامادەبوونی سەرۆکی بەش پ.ی.د. مەریوان شەفيق طاهر و پ.ی.د.بڵند نجاة بریاردەری بەش بە شێوەکی پراکتیکی و تیۆری بۆ مامۆستایانی قۆناغى یەکەم بۆ ساڵی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ بەرێوەچوو .
پ.ی. د احمد کۆچەر بە ناوی ئەنجوومەنی کۆلێژ دەستخۆشی لە مامۆستایانى پێشکەشکارو و بەشداربوو لە وۆرکشۆپەکە کرد و هیوای ئەوەی خواست بۆساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ مامۆستایان و قوتابیان بە باشترین شێوە کار لەسەر سیستەمەکە بکەن.









