کۆنفڕانسی پڕۆژەی توێژینەوەی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی چوارەم بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو

کۆنفڕانسی پڕۆژەی توێژینەوەی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی چوارەم بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30/4/2026، بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی گفتوگۆی توێژینەوەی زانستی قوتابیانی قۆناغی چوارەم، پ.ی.د. قەهار عەلی ئەحمەد راگری کۆلێژ بە وەکالەت، بە یاوەری پ.ی.د. مەریوان شەفیق تاهیر سەرۆک بەش و، پ.د. فیراس ئەکرەم سەلیم سەرۆکی باڵای لێژنەی توێژینەوەی قوتابیانی قۆناغی چوارەم و مامۆستا کاروان حەمەسەعید بەرپرسی تۆمار، هۆڵەکانی گفتوگۆی توێژینەوەی زانستی قوتابییانی قۆناغی چوارەمیان بەسەرکردەوە

لە میانەی بەسەرکردنەوەکەدا، راگری کۆلێژ بە وەکالەت دەستخۆشی لە ستافی لێژنەی توێژینەوە کرد بۆ رێکخستن و بەڕێوەبردنی ئەم پرۆسە زانستییە بە شێوەیەکی سەرکەوتوو. ستافی لێژنەکەش پێکهاتبوون لە بەڕێزان

١. پ.د. فیراس ئەکرەم سەلیم/ سەرۆک

٢. پ.ی.د. بڵند نەجات عەلی/ ئەندام

٣. پ.ی.د. شێروان سابیر خالید/ ئەندام

٤. مامۆستا هبە تەڵاڵ یوسف/ ئەندام

لەکۆتاییدا، هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابیانی قۆناغی چوارەم خواست لە قۆناغی کۆتایی خوێندنیاندا