مامۆستایەکی کۆلێژەکەمان دەبێتە ئەندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بچووککراوەی کوردستان
پ.د. احمد کۆچەر راگری کۆلێژەکەمان، بەناوی ئەنجومەنی کۆلێژ و سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابییان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی مامۆستای کۆلێژەکەمان (پ.ی.د. بێخاڵ غەفوور) دەکەین بەبۆنەی دەستنیشانکردنی وەک ئەندامی دەستەی کارگێڕی لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی بچووککراوەی کوردستان، پیرۆزباییش لە سەرۆک و سەرجەم ئەندامانی ئەم فیدراسیۆنە نوێیە دەکەین، کە هەموویان ئافرەتی لێهاتوو و زیرەکی کوردستانن.
لێرەوە دەستخۆشی و سوپاسی تایبەت ئاراستەی (سەردار ئیسماعیل) بەرێوەبەری گشتی وەرزشی هەرێمی کوردستان دەکەین، بۆ ئەو هەوڵ و ماندووبوونە زۆرەی لە پێناو بەدەستهێنانی ئەم فیدراسیۆنە کێشای؛ کە بێگومان دەستکەوتێکی گرنگە بۆ هەرێمی کوردستان بە گشتی و وەرزشی ئافرەتان بە تایبەتی.









