کەمپینی هاوکاری بۆ خوشک و برایانمان لە رۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد
بە مەبەستی بەهاناوەچوون و هاوکارییکردنی خوشک و برایانمان لە رۆژئاوای کوردستان، پاڵپشت بە بڕیاری سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەدین ـ هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە 2026/01/27 کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاری لە کۆلێژەکەمان دەستیپێکرد
ئەم کەمپینە بە ئامادەبوونی پ.ی.د. احمد کۆچەر راگری کۆلێژ و ئەنجومەنی کۆلێژ و، ژمارەیەک لە مامۆستایان و قوتابییان، بە هەماهەنگی نێوان راگرایەتی کۆلێژ و ستافی یەکێتی قوتابییان و لاوانی کوردستان لە کۆلێژەکەمان بەڕێوەدەچێت
ئامانجی کەمپینەکە
ئەم هەڵمەتە وەک ئەرکێکی نەتەوەیی و مرۆیی، بۆ کۆکردنەوەی هاوکارییە تاوەکو بە زووترین کات بگەیەنرێتە دەست خوشک و برایانمان لە رۆژئاوای کوردستان، کە لە ئێستادا لە دۆخێکی سەختدا دەژین.
کەمپینەکە تاکو رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو 2026/01/29 بەردەوام دەبێت، داوا لە گشت مامۆستایان، فەرمانبەران و قوتابییە ئازیزەکانمان دەکەین بەپێی توانای خۆیان بەشداری لەم کەمپینە بکەن و دەستی هاوکاری درێژ بکەن









