سیمینارێکی زانستی بە ناونیشانی (مبادئ التدريبات الرياضية من وجهة النظر البيوكيميائية)
ئەمڕۆ سێشەممە 2026/01/27، بە ئامادەبوونی پ.ی.د. احمد کۆچەر راگری کۆلێژ و، ئەنجومەنی کۆلێژ و لێژنەی دڵنیایی جۆری و ژمارەیەک لە مامۆستایان لە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان ـ زانکۆی سەڵاحەدین ـ هەولێر، سیمینارێکی زانستی بۆ پ.د. دیار مەغدید رێکخست
سیمینارەکە لەژێر ناونیشانی (مبادئ التدريبات الرياضية من وجهة النظر البيوكيميائية) لە هۆڵی (د. ثائر) بەڕێوەچوو، تێیدا بە وردی تیشک خرایە سەر لایەنە بایۆکیمیاییەکانی راهێنانی وەرزشی و کاریگەرییان لەسەر جەستەی وەرزشوانان
ئەم جۆرە چالاکییانە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی راگرایەتی کۆلێژەکەماندایە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و، ئاشناکردنی مامۆستایان بە نوێترین توێژینەوەکانی بواری وەرزش









