(گۆڤاری زانکۆ)بۆ زاستە وەرزشیەکان کرایەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/11/16 بە ئامادەبوونی پ.ی.د.احمد کۆچەر راگری کۆلێژەکەمان و ئەنجومەنی کۆلێژ و ئەنجومەنی بەش و بەشێک لە مامۆستا بەڕێزەکان، لە مەڕاسیمێکدا بە فەرمی (گۆڤاری زانکۆ) بۆ زانستە وەرزشییەکان کرایەوە، کە تەواوی خەرجییەکانی پێداوستی و شوێنێك کە شایستە بێت بە گۆڤارەکە لە ئەستۆی ئەنجومەنی کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان ـ زانکۆی سەڵاحەدین ـ هەولێر دابینکراوە. لە دەستپێکدا، پ.ی.د. احمد کۆچەر راگری کۆلێژەکەمان، لە دەستپێکی قسەکانی گوتی، کە مەبەست لە دروستکردنی ئەو گۆڤارە زانستییە، پیشخستنی توێژینەوە وەرزشییە زانستییەکانە، ئێمە بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتی ستافەکەی دەکەین. دواتر پ.ی.د. توانا محمد علی بەرپرسی گۆڤاری زانکۆ گوتی: “سوپاسی راگرایەتی کۆلێژ دەکەین زۆر پشتگیریان کردووین، ئێمە داوا لە سەرجەم مامۆستایان و قوتابییانی خوێندنی باڵا دەکەین، توێژینەوە زانستییەکانیان لەم گۆڤارە بڵاو بکەنەوە، وە داوای کرد، کە هاوئاهەنگیەک دروست بکرێت لەگەڵ مامۆستایانی کۆلێژەکەمان کە بتوانرێت توێژینەوە وەرزشییەکانی دەرەوەی ھەرێم و عێراق لەرێگەی گۆڤارەکەمان بڵاوبکرێتەوە دووپاتیکردەوە بە دڵنیایەوە، هەموو هەوڵێکیش دەدەین رۆژ بە رۆژ بە کوالێتی باشتر کارەکانمان ئەنجام بدەین
بۆ زانین: گۆڤاری زانکۆ یەکەمین گۆڤاری زانستی وەرزشییە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، کە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان ـ زانکۆی سەڵاحەدین ـ هەولێر دەریدەکات









