گۆڤاری زانکۆ بۆ پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان متمانەی زانستیی وەزارەت بەدەست دەهێنێت
دوای بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێکەوتی 01-02-2026، بۆ تۆمارکردنی ناوی گۆڤارەکەمان لە لیستی گۆڤارە باوەڕپێکراوەکان؛ دەستەی نووسەرانی (گۆڤاری زانکۆ بۆ پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان ـ زانکۆی سەڵاحەدین ـ هەولێر) کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا
لە میانی ئەم کۆبوونەوەیەدا، پلانی نوێی ساڵانە و چەندین بڕیار و راسپاردەی ستراتیژی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستیی گۆڤارەکەمان تاوتوێکران، ئامانجی سەرەکی ئەم هەنگاوانە، چەسپاندنی ستانداردە نێودەوڵەتییەکانە تاوەکو گۆڤارەکەمان وەک سەکۆیەکی زانستیی رەسەن، باشترین خزمەت بە توێژەرانی بواری پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بگەیەنێت









