دوای سێ رۆژ لە بەردەوامبوون، وێرکشۆپی “رێنمایی و رێکارەکانی تایبەت بە رێکخستنی خوێندنی قوتابییان و جێبەجێکردنی کاروبارەکانییان لە زانکۆ” کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی سەڵاحەدین رێکخرابوو، کۆتایی بە کارەکانی هێنا.
ئەم وێرکشۆپە بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین ـ هەولێر و، بەرپرسانی وەزارەتی خوێندنی باڵا، بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆکانی هەولێر و دەرەوەی هەولێر و ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایانی زانکۆ بەڕێوەچوو.









