ۆرکشۆپ

ۆرکشۆپێک بە ناونیشانی ڕیفۆرمی راهێنان بۆ قوتابیانی قۆناغی چوارەم

ۆرکشۆپێکی تایبەت لە کۆلێژەکەمان ئەنجام دەدرێت

بە ئامادەبوونی بەڕێز پرۆفیسۆر د. فەرهاد عەلی مستەفا راگری کۆلێژەکەمان بە وەکالەت و ئەنجوومەنی کۆلێژ و مامۆستایان ،

له کۆلێژەکەمان ۆرکشۆپێک بە ناونیشانی ڕیفۆرمی راهێنان بۆ قوتابیانی قۆناغی چوارەم بەڕێوەچوو.

بە گفتوگۆی مامۆستایان ۆرکشۆپەکە دەوڵەمەندتر کرا و تەواوی چالاکیەکانی ئەم ۆرکشۆپە بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو. دواتر پرۆفیسۆر دکتۆر فەرهاد عەلی راگری کۆلێژ بە وەکالەت دەست خۆشی لە لێژنەی پێشکەشکاران و رێکخەرانی ۆرکشۆپە کرد و سوپاسی ئامادەبوونی مامۆستایان کرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتر بۆ خواستن.

لە کۆتاییدا راگری کۆلێژەکەمان بە وەکالەت بڕوانامەی رێزلێنانی بە لێژنەی پێشکەشکارانی ۆرکشۆپەکە کرد و هیوای خواست ئەم چالاکییانە بەردەوام بێت و ڕیفۆرمی ڕاهێنان بۆ قوتابیانی قۆناغەکانی کۆلێژ بەردەوام بێت لە پێناو زیاتر پێشوەچوونی ئەم پرۆسەیە لە کۆلێژەکەمان.