پاڵەوانیەتی کراوەی تێنسی سەرمێز

پاڵەوانیەتی کراوەی تێنسی سەرمێز

دوێنێ شەممە 2025/12/13، لە هۆڵی کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی سەڵاحەددین ـ هەولێر، بە ئامادەبوونی پ.ی.د قەهار ئەحمەد یاریدەدەری راگری کۆلێژەکەمان و بە نوێنەرایەتی راگری کۆلێژ، کۆتایی هات بە پاڵەوانیەتی کراوەی تێنسی سەرمێز، کە لە لایەن یەکێتی تۆپی سەرمێزی عێڕاق/ لقی هەولێر، بە هەماهەنگی کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان ـ زانکۆی سەڵاحەدین ـ هەولێر رێکخرابوو. جێگەی باسە، یاریزانانی سەرجەم پارێزگەکانی عێڕاق و کوردستان لە ئاستی هەردوو رەگەز و لە سەرجەم تەمەنە جیاوازەکان، بەشدارییان لەم پاڵەوانیەتییە کردبوو، لە کۆتاییشدا خەڵاتی رێزلێنان پێشکەش بە کۆلێژەکەمان و، یاریزانە سەرکەوتووەکان کرا