پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێزی کۆلێژ ئەنجام درا
دوێنێ سێشەممە 17/02/2026، لە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان ـ زانکۆی سەڵاحەدین ـ هەولێر، چالاکییەکی تۆپی سەرمێزی کراوە بۆ سەرجەم قوتابیانی قۆناغە جیاوازەکان بەڕێوەچوو، چالاکییەکە بە بەشداری 28 قوتابی کوڕ و 8 قوتابی کچ، بە سەرپەرشتی پ.د. احمد کۆچەر راگری کۆلێژ و بە ئامادەبوونی پ.ی.د. مەریوان شەفیق سەرۆک بەش و، پ.ی.د. قەهار عەلی یاریدەدەری راگری کۆلێژ ئەنجام درا.
ئەنجامی کێبڕکێکان لەسەر ئاستی کوڕان بەمشێوەیە بوو:
پلەی یەکەم: ئارێز ئاری ـ قۆناغی دووەم
پلەی دووەم: سەفوان عەبدولستار ـ قۆناغی چوارەم
:لەسەر ئاستی کچانیش ئەنجامەکان بەمشێوەیە بوون
پلەی یەکەم: ریشما رەشید ـ قۆناغی سێیەم
پلەی دووەم: یوسرا ئیبراهیم ـ قۆناغی سێیەم
ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/02/18، لە لایەن راگری کۆلێژ، پێشوازی لە سەرپەرشتیارانی پاڵەوانێتییەکە و مامۆستایانی ناوبژیوان و قوتابییە سەرکەوتووەکان کرا و، خەڵات و رێزلێنانیان پێ بەخشرا.









