کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان مەڕاسیمێکی رێزلێنان و پێزانینی بۆ دوو مامۆستای دڵسۆزی کۆلێژ رێکخست

کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان مەڕاسیمێکی رێزلێنان و پێزانینی بۆ دوو مامۆستای دڵسۆزی کۆلێژ رێکخست

ئەمڕۆ سێشەممە 9 ـی حوزەیرانی 2026، لە ژێر سایەی وەفاداری و پێزانین بۆ تەمەنێک لە بەخشینی زانستی و ئەکادیمی، کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان مەڕاسیمێکی رێزلێنانی شایستەی بۆ هەردوو مامۆستای کۆلێژەکەمان (پ.د. ئازاد حەسەن) و (پ.ی.د. رووناک رەشید) ساز کرد، بە بۆنەی گەیشتنیان بە وێستگەی خانەنشینبوون.

مەڕاسیمەکە بە ئامادەبوونی (پ.د. ئیدریس هەرکی) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، و بە ئامادەبوونی (پ.د. احمد کۆچەر) راگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان، و کۆمەڵێکی بەرچاو لە مامۆستایان، فەرمانبەران و میوانانی تایبەت بەڕێوەچوو.

لە سەرەتای مەڕاسیمەکەدا، پێگەی زانستی و مێژووی پڕشنگداری ئەم دوو مامۆستا بەڕێزە بەرز نرخێندرا، کە تەمەنێکی زێڕینیان لە پێگەیاندنی نەوەکان و خزمەتکردنی بواری پەروەردە، زانست و وەرزشدا بەخشیوە.

لە کۆتایشدا، بە نیشانەی وەفاداری و پێزانین بەرامبەر بەو ساڵانەی تەمەنیان کە فیدای زانست و زانکۆیان کردووە، لە لایەن ئامادەبووان خەڵاتی رێزلێنان و دیاری پێشکەش (پ.د. ئازاد حەسەن) و (پ.ی.د. رووناک رەشید) کرا، لەگەڵ هیوای تەندروستی و تەمەندرێژی ئامادەبووان بۆ کاروانی داهاتووی ژیانیان