گۆڕانکاری لە پۆستی بەرپرسی راگەیاندنی کۆلێژ کرا

گۆڕانکاری لە پۆستی بەرپرسی راگەیاندنی کۆلێژ کرا

ئەمڕۆ سێشەممە 23 ـی کانوونی یەکەمی 2025، بە ئامادەبوونی پ.ی.د. احمد کۆچەر راگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زاستە وەرزشییەکان و ئەنجومەنی کۆلێژ، گۆڕانکاری لە پۆستی بەرپرسی راگەیاندنی کۆلێژ کرا.

سەرەڕای ئەرکەکانی خۆی وەک بەرپرسی تۆمار، لە بەرامبەر ئەو خزمەتانەی لە راگەیاندنی کۆلێژ لە چەند ساڵی رابردوودا کردوویەتی، لە لایەن راگری کۆلێژ، سوپاس و پێزانین ئاراستەی مامۆستا کاروان حەمەسەعید کرا.

مامۆستا هەردی مالیک عەزیز، لە لایەن راگری کۆلێژ، وەک بەرپرسی راگەیاندنی کۆلێژەکەمان دەستنیشانکرا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.