مامۆستایەکی کۆلێژەکەمان وەک ئەندامی لێژنەی تاوتوێکردنی تێزێکی دکتۆرا لە زانکۆی مووسڵ بەشداری کرد
لە بەردەوامی چالاکییە ئەکادیمییە دەرەکییەکانی مامۆستایانی کۆلێژەکەمان، پ.د. عەلی حوسێن عەلی، مامۆستا و بەرپرسی خوێندنی باڵا لە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین ـ هەولێر، وەک ئەندامی لێژنەی تاوتوێکردنی تێزێکی دکتۆرا لە زانکۆی مووسڵ دەستنیشان کرا.
تێزەکە لەلایەن قوتابی محەمەد تۆفیق محەمەد پێشکەش کرابوو، لەژێر ناونیشانی: (فاعلية برنامج قائم على استراتيجية تحرير العقل لتعزيز التأمل الذاتي والانسجام النفسي للاعبي كرة القدم). تاوتوێکردنەکە لە رۆژی چوارشەممە، رێکەوتی 22/4/2026، لە هۆڵی ئوم رەبیعەین لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی مووسڵ بەڕێوەچوو.
بەشداری کردنی پ.د. عەلی حوسێن لەم لێژنە زانستییەدا لە پسپۆڕی دەروونناسی وەرزشی، نیشانەی ئاستی بەرزی زانستی و شارەزایی مامۆستایانی کۆلێژەکەمانە، کە هەمیشە وەک پسپۆڕی لێهاتوو لە زانکۆ جیاوازەکانی عێراق بانگهێشت دەکرێن بۆ هەڵسەنگاندنی توێژینەوە زانستییەکان. هیوای سەرکەوتنی زیاتر بۆ پ.د. عەلی حوسێن دەخوازین.









