تاقیکردنەوەکانی هەوڵی یەکەم بۆ قوتابییانی قۆناغی یەکەمی
ئەمڕۆ سێشەممە 2026/01/06، پ.ی.د. احمد کۆچەر راگری کۆلێژەکەمان، بە یاوەری پ.ی.د قەهار عەلی یاریدەدەری راگر و سەرۆکی لێژنەی تاقیکردنەوەکان و ئەنجومەنی کۆلێژ، سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەیان کرد.
جێگەی باسە، لە ئێستەدا تاقیکردنەوەکانی هەوڵی یەکەم بۆ قوتابییانی قۆناغی یەکەمی کۆلێژەکەمان ئەنجام دەدرێت، راگری کۆلێژ هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرجەم قوتابییان خواست و، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی لێژنەی تاقیکردنەوەکان و مامۆستایانی چاودێر و سەرپەرشتیاری هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی کرد









